به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌نه‌وه، 38 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌لێواری له‌ناوچووندان
ئارا ئیبراهیم
ناڕه‌زاییه‌تیان له‌دژی گرتنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، درێژه‌یان هه‌یه، كه بووه‌ته هۆی بێبه‌شبوونی دانیشتوانی خانه‌قین له ئاوی خواردنه‌وه‌و به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان.
له‌سه‌ر گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خانه‌قین‌و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسێكیان سازكرد‌و هاوكات داوایان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه فشار بخه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن.
نازم عوسمان رێكخه‌ری كۆنفرانسه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان گه‌نجانی سلێمانی‌و خانه‌قینه به مه‌به‌ستی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر وشكبوونی رووباری ئه‌ڵوه‌ن.
نازم وتی «ده‌رئه‌نجامی كۆنفرانسه‌كه ده‌ده‌ین به‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق‌و حكومه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئاوی ئه‌ڵوه‌ن نه‌گیرێته‌وه له‌دانیشتوانی خانه‌قین«.
38 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌نه‌وه سوودی لێ نابینرێت، له‌و كاته‌وه‌ی كه رووباره‌كه وشكی كردووه 43 خێزانیش ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێهێشتووه.
پێش ئه‌وه‌ی رووباره‌كه وشكبكات 283 خێزان به‌كاری كشتوكاڵكردنه‌وه خه‌ریك بوون، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 22خێزان به‌كشتوكاڵ كردنه‌وه خه‌ریكن.
رێكخه‌ری كۆنفرانسه‌كه وتی «كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم‌و حیزبه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، ده‌بوو به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و حیزبه‌كانی ناو خانه‌قین زیاتر فشاریان بخستایه‌ته سه‌ر ئێران بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی رووباری ئه‌ڵوه‌ن«.
كاردۆ عه‌لی گه‌نجێكی دانیشتووی خانه‌قینه‌و وتی «ماوه‌ی دوو ساڵه ئێران ئاوی ئه‌ڵوه‌ن ده‌گرێته‌وه له‌دانیشتوانی خانه‌قین‌و جار جار به‌ری ده‌داته‌وه له‌زستاندا، ئه‌مساڵ خانه‌قین ئاوی ئه‌ڵوه‌نی بۆ نه‌هاتووه، هه‌رچه‌نده ئێمه بۆ ئاوی خواردنه‌وه پشت به‌و رووباره ده‌به‌ستین«.
وتیشی «ئاوی بیری ئیرتیوازی به‌كارده‌هێنین بۆ خواردنه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و ئاوانه بۆ خواردنه‌وه به‌كه‌ڵك نایه‌ن، چونكه ده‌ركه‌وتووه كه گۆگردی تێدایه‌و زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن«.
محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین له‌لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی وتی «ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی به‌نداو دروستبكات. به‌ره‌سمی داوامان له‌وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق كردووه كه كورده، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامان نه‌دراوه‌ته‌وه«.
ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه حكومه‌تی ئێران ئاوی ئه‌ڵوه‌نی له‌دانیشتوانی خانه‌قین گرتووه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه 38هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هۆی نه‌بوونی ئاوه‌وه كشتوكاڵی تێدا ناكرێت.
قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین وتی «شارێكی نه‌وتی وه‌ك خانه‌قین فه‌رامۆشكراوه، نازانین هۆكاره‌كه‌ی چییه كه به‌رپرسان ئاوڕمان لێ ناده‌نه‌وه؟«.
Thursday, October 15, 2009
http://hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=11614&LinkID=63

